چۆن دەبیتە خانمێكی سەرنجراكێش لەلای هاوسەرەكەت؟

هەمەڕەنگ

05/09/2019‌ 616 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیاوان زۆر بە تایبەت كەسی بەرانبەر هەڵدەبژێرن، هەمیشە پیاوان بیرۆكەیەكیان لەمێشكدایە دەربارەی ئەو كەسەی، كە بەدڵیانەو دەیانەوەێت هەڵیبژێرن، زۆربەی كات پیاوان ئافرەتێكیان دەوێت، كە جیاوازبێت لە كەسانی دیكە.

لێرەدا چەند خاڵێك هەن، كە دەتكەن بە كەسێكی سەرنجڕاكێش:

وەسفیان بكە
پیاوان ئەو ئافرەتانەیان لا خۆشەویستە، كە لە وەسفكردندا باشن، بە چاوەكانت زەردەخەنە بكە، پیاوان ئارەزووی ئەوە دەكەن و پاشان تۆشیان خۆش دەوێت.

سەرنجڕاكێشی خۆت دەربخە
پیاوان ئافرەتانی سەرنجڕاكێشیان خۆشدەوێت، نەك تەنیا وا دەركەویت سەرنجڕاكێشیت، بەڵكو هەست بكە كە سەرنجڕاكێشیت و متمانەت بەخۆت هەیە.

كچانە خۆت دەربخە
ئەوە بخەرە مێشكتەوە ئەگەر پیاو بیەوێت لەگەڵ پیاودا بێت ئەوا لەگەڵیدا دەبێت، بۆیە وەك ئافرەتێك خۆت بهێڵەرەوە، بۆ نموونە بۆنی خۆش لە خۆت بدە بۆ هاوسەرەكەت، خواردنی بۆ دروست بكە زوو زوو، نەرموونیان بە لەگەڵیدا.

متمانەت بەخۆت بێت
پیاوان ئەو ئافرەتانەیان خۆشدەوێت، كە متمانەیان بە خۆیان هەیە و لایان سەرنجڕاكێشە، هەست دەكەیت نرخت لایان قورسە و ئەستەمە بەدەستت بێنن و زیاتر لەپێناوتدا دەجەنگێن.

لەگەڵ هەموو حاڵەتێكدا خۆت ڕابێنە
پیاوان دەیانەوەێت لە هەموو جۆرە ئاهەنگەكاندا بوونی هەبێت، بۆیە تۆش خۆت ڕابێنە لەگەڵیدا هاوەڵی بكە و بەبێ دوودڵی لەگەڵیدابە.

ئافرەتێك بە، كە پیاوەكەت هەست بە باشی دەربارەی خۆی بكات
هەموو پیاوێك وا هەست دەكات، سۆپەرمانە لە ژیانی خۆشەویستەكەیدا، ئەگەر تێنەگەیشت، كە ئایا تۆ پێویستت بەچی ئەوە، ئەوا ناكەوێتە داوی خۆشەویستی تۆوە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل