فڕۆكە روسییەكان كارتێكی تری دەستی توركیایە بۆ یاریكردن لەگەڵ ئەمریكا

جیهان

08/09/2019‌ 2811 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (ئۆراسیا ئیكسپرت) دەقی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ شارەزای تورك دەربارەی قۆستنەوەی چەكی روسیا لەلایەن ئەردۆغانەوە وەك كارتێكی فشار بڵاوكردووەتەوە.

لە چاوپێكەوتنەكەدا هاتووە، لە 27ی ئابدا، سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی روسیای كرد، ئەوەی زیاتر لە میدیادا گفتوگۆی لەسەر كراو بڵاوكرانەوە دەربارەی ئەنجامەكانی سەردانەكە، لێدوانەكانی ئەردۆغان بوو بەوەی توركیا ئامادەیە فرۆكەی سو-35 و سو-57 لە جیاتی ئێف-35ی ئەمریكا بكرێت.

لەم بارەیەوە، گۆڤاری ناوبراو چاوی كەوتووە بە بەرێوەبەری ناوەندی توركی بۆ لێكۆلینەوەی ئاسیا و زەریای هێمن، پرۆفیسۆر سەلجوق چولاقوغلۆ، ئەویش وتویەتی :بەهۆی كڕینی ئێس-400 ەوە لەلایەن توركیا، ئەمریكا هەرەشەی ئەوەی لێكرد لە هاوبەشی كردنی پرۆژەی كڕینی فرۆكەی ئێف-35 دووری دەخاتەوە، لە 30 ی ئابی 2019 ئەردۆغان باسی ئەەوەی ئەمریكا بڕیاریداوە توركیا لەو پرۆژەیە دوور بخاتەوە، هێمای بۆ ئەوەش كرد دەكرێ چەكی روسیا بكڕین ئەگەر بێت و واشنتۆن بۆچونی خۆی نەگۆڕێ.

پێدەچێ حكومەتی توركیا مامەڵەی فرۆكەكان لەگەڵ روسیا وەك كارتێك دژی ئەمریكا بەكار بهێنێ، كە هۆكاری گرنگیدانی توركیا بە چەكی روسی چیەو تا چ رادەیەك دەكرێ ئەم پەیوەندییانە قوڵ ببنەوە؟ دەكرێ ئەم دوو ولاتە ببنە دوو هاوپەیمانی سەربازی؟

پێویستە توركیا پارێزگاری لە هاوسەنگیەكی ورد بكات لەم بارەیەوە. سەرجەم چەكەكانی توركیا هی ناتۆن و ئاراستەیەكی رۆژئاواییان هەیە. سەرەرای ئەمە، ناتۆ بە وردیەكی زۆرەوە بە خراپی هەڵس و كەوت لەگەڵ پرسی پێكەوەبەستنی نێوان كۆسیستەمەكانی بەرگری نیشتمانی لە ولاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیەتیەكە دەكات. لەسەری پێویستە، فرۆكەكانی و كۆسیستەمەكانی بەرگری لەگەڵ كۆسیستەمی ناتۆ رێك بن. بەم هۆیەوە ناتۆو هەندێ لە وڵاتانی ئەندام بە توندی دژی كڕینی ئێس-400 بوون لەلایەن توركیاوە.

سەرەرای رێككەوتنەكانی تایبەت بە پێدانی فرۆكەی شەڕ كەرو كۆسیستەمی رۆكێت، لە زۆر بواری تردا هاوكاری هەیە لە نێوان توركیا و روسیادا، بەتایبەتی، پرۆژە گەورەكان لە بواری پیشەسازی بەرگریی. ئەوە بەسەر چوە باس لەوە بكرێت روسیا و توركیا بونەتە هاوپەیمان. بەلام هاوبەشی نێوان ئەنقەرەو مۆسكۆ بەرەو قوڵبونەوە هەنگاو دەنێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە