شارپرێس:
فیلمی جۆكه‌ر توانی خه‌ڵاتی شێری ئاڵتونی فێستیڤاڵی ڤینیس بۆ فیلم به‌ده‌ستبهێنێت،
ڕه‌خنه‌گرانیش چاوه‌ڕوانیی گه‌وره‌یان له فیلمه‌كه هه‌یه.
له‌مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵی ڤینیس بۆ فیلم، فیلمی
ئه‌مریكی (جۆكه‌ر) توانی خه‌ڵاتی شێری ئاڵتونی بۆ باشترین فیلمی فێستیڤاڵه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت.
جۆكه‌ر فیلمێكی نوێیه كه له ده‌رهێنانی تود فیلیپس و رۆڵبینینی
خواكین فۆنێكس-ه و ڕه‌خنه‌گران پێیان وایه فیلمه‌كه له‌چنینه‌وه‌ی خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
به‌رده‌وامده‌بێت.
هه‌ر له‌و فێستیڤاڵه‌دا لۆكا مارینیلی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕی
به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها ئیریان ئیسكارید توانی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ به‌ده‌ستبهێنێت.
ڕ . ج