شارپرێس:
فرێدی ئێم سی كانێڵ ئەو كوڕە لاوەی، كە توانی منداڵێك بخاتەوە، كە ناوبراو هاورەگەزبازە.
فرێدی گەنجێكی هاوڕەگە زبازە، ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە و لە زاری خۆیەوە دەڵێت: دەمەوێت چۆن ئافرەت ئەزموونی منداڵ بوون تاقیدەكاتەوە منیش بەهەمان شێوە، هەمیشە ئارەزووم هەبووە، كە منداڵم هەبێت رۆژێك لە ڕۆژان. زۆر دوودڵم لەم كارە، چونكە خەڵك حوكمم لەسەر دەدەن و دژیاتیم دەكەن، تەنیا لەبەر ئەوەی شتێكی ئاسایی و دووبارە ئەنجام نادەم".
دایكی فرێدیش دەشڵێت: بەڵێ هەموو كەسێك دەبێت ئەو ئەزموونە تاقیبكاتەوە ، بەتایبەتی پیاوان.
یەكەم هەنگاو، كە فرێدی ئەنجامی دا ، لابردنی هۆرمۆنی تێستێسترۆن بوو لە جەستەیدا، وردە وردە گۆرانكارییەكان سەریان هەڵدا. لە سەرەتادا ئەنجامەكان نەرێنی بوون بۆ سكپڕبوونەكەی، بەڵام لە هەوڵی دووەم جاری دا ئەنجامەكان ئەرێنی و پۆزەتیف بوون.
وەك خۆی دەڵێت: بۆ سەركەوتنی ئەمە بە تەواوەتی بووە هۆی لەدەستدانی خودی خۆم.
فرێدی، كە گەیشتە مانگی تەواوی سكپرییەكەیەوە بەشێوەیەكی ئاسایی منداڵەكەی هێنایە دنیاوەو دەشڵێت: پەیوەندیەكی زۆر بەهێز لەنێوانماندا هەیە و دەموێت بۆ هەموو كات لەنزیكی منداڵەكەمەوە بم.
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل
