هەدەپە: سه‌زای تەمەلی نەیوتووە بارزانی پێشەوای گەلی كوردە

کوردستان

11/09/2019‌ 1481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی به‌ "پێشه‌وای گه‌لی كورد" ناوبردبێت.

عابد ئیکە، نوێنەری هەدەپە لەهەرێم کە له‌کۆبونەوەکانی‌ شاندی هەدەپە ئامادەبووه‌ بەسایتی‌ ناس کوردی وتووه‌، "بەهیچ شێوەیەک سەزای تەمەللی وەها قسەیەکی نەکردووە، بەڵکو لەدوای هەمو کۆبونەوەکان وتویەتی بارزانی بینیوە وەک یەکێک لەسەرکردەکانی‌ کورد، وەک هەمو سەرکردەی حزبەکانی‌ تر".

له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ بارزانی، میدیاكانی پارتی ڕایانگه‌یاند، "سه‌زای ته‌مه‌للی، بارزانی وه‌ك  پێشەوای گەلی کورد ناوبردووه‌ و وتویه‌تی هاتوم لەگەڵ پێشەوای گەلی کورد بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەم".

عابد ئیکە راشیگه‌یاندووه‌، "ئەو کەناڵە بەدەستی‌ ئەنقەست ئەو کارەی‌ کردووەو لەماوەی‌ ڕابردوشدا چەندینجار کاری هاوشێوەی‌ کردووە".


ڕ . ج