مەسعود عەبدولخالق رەخنە لەپەیامەكەی بارزانی دەگرێت

کوردستان

11/09/2019‌ 3090 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رۆكی ده‌زگای ستانده‌ر ده‌ڵێت، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ باسی له‌وه‌كرد ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئێستا به‌هۆی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه‌یه‌، زۆر هه‌ڵه‌یه‌.

مه‌سعود عه‌بدولخالق، سه‌رۆكی ده‌زگای ستانده‌ر له‌ نوسینێكدا باس له‌وه‌ده‌كات، لەیادی هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی ئەیلول كاك مسعود پەیامێكی بڵاو كردۆتەوە تیایدا كۆمەڵێك ڕاستی تێدایە، ڕاستە: شۆڕشی ئەیلول شۆرشی هەمو چین وتویژەكان بوو، گەندەڵی زۆر كەم بوو، دژ بەستەم بوو، لەناخی خەڵكی كوردستان هەڵگیرسا (نەك بەفیتی ئەولاوئەولا) زۆر بەڵگەنامەی نێوده‌وڵه‌تی ئەوە دەسەلمێنێ كە سەركردایەتی شۆڕشی ئەیلول سەر بەهیچ لایەنێكی نێوده‌وڵه‌تی نەبوەو ماڵوسامانی نەبوە (بڕوانە ناسنامەی حزبە كوردستانیەكان)، هەرگیز لەگەڵ بارودۆخی ئیستای (پ د ك) بەراورد ناكرێت، بەڵام ئەوەی هەڵوەستەی دەوێ ئەو پەرەگرافەیەی (ئەو دەستكەوت و ئازادییەی ئێستا هەیە بەرهەم و درێژكراوەی قوربانیدان و تێكۆشانی ڕۆڵەكانی گەلەكەمانە لە شۆڕشی ئەیلوولدا) كەلەپەیامەكەی هاتوە، ئەوە زۆر هەڵەیە، چونكە شۆرشی ئەیلول شكستی هێنا و هۆكاری سەردەمی خۆی هەیە".

ده‌شڵێت :"هەرگیزهەموو ئەو دەستكەوتانەی ئێستای كورد ناگەڕێتەوەراستەوخۆ بۆ شۆڕشی ئەیلول، شۆرشێكی نوێ دەستی پێكردەوە و ڕاپەرینی جەماوەری 1991و.. ئینجا ئەو فاكتەرە ناوەكی وئیقلیمی و جیهانیانە كاریگەرن لەسەر دەستكەوتەكانی ئیستای كورد وه‌ك وەرچەرخانی دووجەمسەری لە سیاسەی دەولی بۆ یەك جەمسەری، زیادبوونی رۆلی نەتەوە یەكگرتوەكان، گۆڕان لە سیستەمی حوكمی ئیران وتوركیا وناوچەكە و جیگرتنەوەی (ڕابوونی ئاینی لە جێی ڕابوونی نەتەوەیی)

كلیك بكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی مه‌سعود عه‌بدولخالق

ڕ . ج