ئێران: دوورخستنەوەى بۆڵتن کاریگەرى لەسەر پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا نابێت

جیهان

11/09/2019‌ 185 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نوێنەرى تایبەتى ئیران لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەختیکردەوە، دوورخستنەوەی جۆن بۆڵتن لە کارەکەی کاریگەرى لەسەر پەیوەندییەکانى تاران و واشنتۆن نابێت.

ئەمەجەد تەخت رەوانچی، نوێنەرى ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند"ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا پەیوەستە بە هەڵگرتنى سزا ئابورییەکان نەک دوورخستنەوەى جۆن بۆلتن.

ئاماژەى بەوەشکرد، وازهێنانى جۆن بۆڵتن دۆخى پەیوەندییەکان ناگۆرێت و پێویستە سزاکان لەسەر وڵاتەکەى لاچیت، جەختیشیکردەوە، لەئێستادا هیچ ئەگەرێک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن لە ئارادا نییە.
جۆن بۆڵتن کە بە کەسایەتیەکی زۆر تووند و نەیاری ئێران دادەنراو کە بەدرێژایی چەندین ساڵى رابردوو بە توندى دژایەتى رژێمى ئێرانى کردوە.

پیشتر  محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران جۆن بۆڵتنی بە بەربەستی سەرەکی دادەنا لەنێوان ئەمریکا و وڵاتەکەی و بەردەوامى رێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران وڵاتانى ٥+١.

س.هـ

بەپەلە