ئەپڵ تایبەتمەندییەكی سەرەكی "ئایفۆن ١١"ی لابردووە

جیهان

12/09/2019‌ 1166 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن، كە كۆمپانیای "ئەپڵ" یەكێك لە تایبەتمەندییە سەرەكییەكانی "ئایفۆن ١١"ی لابردووە.

بەشێوەیەكی بەرفراوان ئەو قسە و باسانە بڵاوبوونەوە، كە باسیان لەوە دەكرد ئایفۆنی نوێ كار بە تەكنیكی بارگاویكردنەوەی دوانەیی دەكات، كە تەكنیكێكە رێگە بە بەكارهێنەران دەدات ئامێرە بێتەلەكانی تری وەك بیستۆكی AirPods لەسەر پشتی مۆبایلەكە بارگاوی بكاتەوە .

بەڵام بەپێی راپۆرتێكی شیكەرەوەی متمانەپێكراوی "ئەپڵ" مین گشی كیو ، ئەو تایبەتمەندییە هەڵوەشاوەتەوە لەبەر ئەوەی توانای بارگاویكردنەوەكەی لەگەڵ پێوەرەكانی ئەپڵ نایەتەوە.

هەروەها مارك گروومان لە ئاژانسی بلوومبێرگ دەڵێت: ئەو بیستوویەتی ئەپڵ گرفتی لەو تایبەتمەندییەدا هەیە.

تایبەتمەندی بارگاویكردنەوەی دوانەیی بۆ بارگاویكردنەوەی ئامێرەكانی ئایفۆن و AirPods و كاتژمێری زیرەكی "ئەپڵ" Apple Watch بەكاردەهێنرێت لەیەككاتدا .

مین گشی كیو دەشڵێت: هەرسێ ئامێرەكانی " ئایفۆن ١١ " پاریزگاری لە دەرچەی Lightning دەكەن، لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكە برەو بەو قسەیە دەدرێت، كە گوایە گۆڕدراون بۆ دەرچەی USB-C.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی