چارەنووسی وزەی جیهانی لەدەستی شازادەیەكی سعودییەدایە

جیهان

13/09/2019‌ 1224 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری (نیزافیسیمایا غازیتا) راپۆرتێكی دەربارەی ڕەنگدانەوەكانی راسپاردنی شازادە عبد العزیز بن سلمان لە وەزارەتی وزە بۆ رێككەوتنەكانی (ئۆپیك +)و نرخی نەوت و ئەگەری زیانمەندبوونی روسیا بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، شانشینی سعودیە هەنگاوێكی قورسی ناوە رووەو بەدەستهێنانی پرۆژە نیشتمانییەكانی، ئەویش بە دەستپێلەكاركێشانەوەی وەزیری پێشووی وزە.

لە جێگای خالد فالح، یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەی پاشایەتی، شازادە عبد العزیز بن سلمان بە وەزیری وزەو دەرامەتە سروشتییەكانی سعودییە دامەزرێنرا. 

بەلای وەزیری وزەی روسیاوە ئەلیكسەندەر نوفاك و روسیا بەگشتی ئەو هەنگاوە تەنیا میحوەرەكانی ئۆپیك + ناگۆڕێت. 

لەهەوڵدانێكی زیادكردنی نرخی هاوبەشە سەرەكییەكەی نەوت، سعودییەكان هەموو رێكارە پێویستەكان دەگرێتە بەر بۆ بەرزكردنەوەی نرخی نەوت. 

لە نێویاندا فشار خستنە سەر هاوبەشەكانی لە ئۆپیك + بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان، كە هەڕەشەیە بۆ سەر روسیا و زیادمەندبوونی لە هەناردەكردنی نەوت.

بابەتەكە لەو بوارەدا شتێكی تازە نییە، شازادەی ناوبراو بەشدار بووە لەدانوستانەكان سەبارەت بە رێككەوتنی ئۆپیك+، وەك وەزیری دەوڵەت بۆ وزە.. تێچاندنە یەكەمینەكان ئارام بەخشن دەربارەی دامەزراندنی، بەمانای ئەوەی گۆڕانكاری گەورە لە سیاسەتی نەوتدا روو دەدات.

بەڵام شازادە بەیاننامەیەكی دەركرد، كە بازاڕی جوڵاند، بەگوێرەی قسەی ئەو، وڵاتەكەی دەیەوێت گۆڕانكاری گشتی لە كۆمپانیای ئارامكۆی زەبەلاحدا ئەنجام بدات لە نزیكترین كاتدا.

شارەزایان بۆ گۆڤارەكە دووپاتیانكردووەتەوە، شانشینی سعودییە نیازی ئەوەی هەیە نرخی نەوت لە ئاستی ئێستا زیاتر بەرز بكاتەوە، كە 60 دۆلارە بۆ بەرمیلێك بۆ سەركەوتنی گۆڕانكارییە گشتییەكە. لەگەڵ ئەوەدا، گەشەی خێرای بەرهەم هێنان لەئەمریكا (رۆژی دووشەممە ئەمریكا رایگەیاند ئاستی بەرهەم هێنان گەیشتووەتە 13 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا) بەربەست دەخاتە بەردەم بەدەست هێنانی ئەم ئامانجە لە رێگەی ئۆپیك+، بەوەی روسیاش بودجەكەی لەسەر بنەمای نرخی 40 دۆلار بۆ بەرمیلیك دادەنێت، واتە دووجار كەمتر لە پێوانەی بودجەی سعودییە، بۆیە هۆكارێك نیە وەفای هەبێت بۆ پابەندبونی زیاتر بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم هێنان.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا