بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆبوونه‌وه‌

کوردستان

15/09/2019‌ 2209 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی كرد، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی نه‌وه‌ی نوێ له‌یه‌ك لیستی هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق.

بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای دروستبوونی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شاندێكی یه‌كێتی كه‌ له‌ به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی پێكهاتبوو، سه‌ردانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی كرد و پرسی یه‌ك لیستی لایه‌نه‌ كوردییه‌كانیان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌شاری كه‌ركوك تاوتوێكرد.

هیمداد شاهین، بەرپرسى دیسکى عێراق لە نەوەى نوێ بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، "دیارە بۆچونی ئێمە لەوبارەیەوە ئاشكرایە بە لیستێكی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكەین".

بەرپرسى دیسکى عێراق لە نەوەى نوێ وتیشی، تاوتوێی پێشنیارەكانی یەكێتی دەكەن و دواتر وەڵامیان دەدەنەوە.

ڕ . ج

بەپەلە