شارپرێس:
گەریلاتیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاری بڵاوكردهوه، كه 27ی تهموزی ئهمساڵ لە دژی خالێکی سەربازی سوپای تورکیا لە گوندی هەدێتەی سڵۆپی ئەنجامیان دابوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی ئەم چالاکییە رایگەیاندبوو، "لە ڕۆژی ١٧ی تەمووز گەریلاکانی ئێمە لەدژی خالێکی پشکنینی سوپای داگیرکەری تورک لە نزیک گوندی هەدێتێ-ی شڕنەخ چالاکییان ئەنجامدا".
ئاماژهی بۆئهوهش كردبوو، "لەوچالاکییەدا زرێپۆشی سەربازی، کانتینێر و خاڵی پشکنین کرایە ئامانج. لەوچالاکییەدا زرێپۆشێک و کانتینرێک تێكشکان و کوژرانی ٣سەربازی تورک پشتراس کرایەوە".
ه.م