شارپرێس:
سه‌رۆكی حزبی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیی كوردستان ده‌ڵێت، "كاك مه‌سرور پێی وتم ئه‌گه‌ر ببیت به پارتی 500 كه‌ست بۆ داده‌مه‌زرێنم".
عه‌باس پشده‌ری، سه‌رۆكی حزبی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیی كوردستان كه‌هێشتا حزبه‌كه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێنه‌دراوه و بڕیاره به‌م نزیكانه دابمه‌زرێت ڕایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێتیی جیا بوومه‌وه بڕیارم دا حزبێك دابمه‌زرێنم و بۆ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیم كرد به مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت و پێی ڕاگه‌یاندم ئه‌گه‌ر ده‌بیته پارتی ئه‌وه ده‌تكه‌م به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و پێنجسه‌د كه‌سیشت بۆ داده‌مه‌زرێنم و كاتێك ڕازی نه‌بووم، وتی بڕۆ كاری خۆت بكه و حه‌قت نه‌بێت" ئه‌وه‌ش به‌گوێری لێدوانی ناوبراو بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاژانس.
وتیشی:"هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ كاك ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ قسه‌م كرد پێی ڕاگه‌یاندم ڕه‌نگه هه‌فته‌ی داهاتوو مۆڵه‌تی حزبه‌كه‌تان به فه‌رمی ده‌ربچێت و دوای ئه‌وه باره‌گا له شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه و له هه‌ڵبژاردنی داهاتووش به‌شداریده‌كه‌ین".
ڕ . ج