شارپرێس:
گۆڵپارێزی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ڕه‌تیكرده‌وه، نهێنییه‌كانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵی مه‌دریدی ئیسپانی له‌باره‌ی پلانی یاریكردنه‌وه ئاشكراكردبێت.
كه‌یلور ناڤاس، گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان كه یانه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌خولی نوێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له ڕیاڵ مه‌دریدی برده‌وه، ڕه‌تیكرده‌وه به‌ر له‌یارییه‌كه پلانه‌كانی زه‌ینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌دریدی بۆ تۆماس تۆخێلی ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان ئاشكراكردبێت.
ناڤاس وتیشی، پێویست ناكات هیچ شتێك بۆ ڕاهێنه‌ر ئاشكرابكه‌م ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی باش یارییه‌كه ده‌خوێنێته‌وه.
پێشتر ناڤاس گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بوو، به‌ڵام ئه‌و یانه‌یه ده‌ستبه‌رداری ناوبراو بوو بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی.
ڕ . ج