نیشانەكانی كەمی كالیسیۆم لەجەستەی مرۆڤ چییە؟

تەندروستی

07/10/2019‌ 1375 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو بارە  پێی دەوترێت hypocalcemia ، نیشانەكانی كاتێك تێبینی دەكرێت، كە ڕێژەكەی دەگاتە خوار ئاستی ئاسایی كالیسیۆم لەخوێندا. 

لەلای هەندێك كەسی تووشبوو بەتایبەت ئەگەر تووشی ئیسكە نەرمە بوون، ئەوا نیشانەیان نییە، هەندێكی دیكە دەكرێت دووچاری نیشانەی مەترسیدا ببنەوە، نیشانەكانیش ئەمانە دەگرێتەوە:

سڕببوونی دەست، پێیەكان یاخود لێوەكان.
ئازار و ژانی ماسولكە.
بەگیروەستانی ماسولكە.
ڕاتەكاندنی دەموچاو.
لاوازبوونی ماسولكە
سەرئێشەیەكی كەم.
خاوبوونەوەی لێدانی دڵ.
نیشانە دەرەونیەكان ئەمانە دەگرێتەوە:
بێتاقەتی.
شێواوی.
خەمۆكی
تووڕەیی.
وڕێنەكرد

هۆكارەكانی hypocalcemia:
ژمارەیەك لە حاڵەتی تەندروستی هەن، كە دەتوانن هۆكار بن بۆ ئەمە، هۆكارە باوە كانیش وەك لەكاركەوتنی گورچیلە،بەرزبووبەوەی ڕێژەی فۆسفات لە خوێندا، كەمی ئەلبومین، كەمی ڤیتامین D ، كەمی مەگنسیۆم.

هەندێ نیشانەی دیكە ئەمانە دەگرێتەوە:
تووڕەیی
بێتاقەتی
توێكهەڵدانی نینۆك.
ڕەقبوونی تاڵە مووەكان.
شێواوی
خەمۆكی.
قوتدان بە زەحمەت.
وشكبوونەوەی پیست.
گۆرێنی باری دەروونی
سڕبوونی پێیەكان
سڕبوونی دەستەكان.
سڕبوونی لێوەكان.
خیزەخیزی سەر سنگ.

وەرگێران: ڕەوەند ئیسماعیل

بەپەلە