بلان نزیكە لەوەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی لیۆن

وەرزش

08/10/2019‌ 861 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدارەی یانەی ئۆڵۆمپیك لیۆنی فەرەنسی لۆران بلانی دیاریكردووە، بۆ ئەوەی بیكاتە راهێنەری داهاتووی یانەكە.

یانەی لیۆن دەیەوێت لەجێگەی بەرازیلی سیلفینیۆی راهێنەر لۆران بلان بكات بەراهێنەر، كە شەوی رابردوو لەپۆستەكەی خرا.

بەپێی رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی، ئیدارەی یانەی لیۆن دەستیان بە پەیوەندی بە بلان كردووەو تائێستا دیارنییە ئەو راهێنەرە بەو ئەركە نوێیە رازی دەبێت، یان نا.

هاوكات ئەگەر یانەكە ئەو راهێنەری پێرازی نەكرا، هەوڵ دەدات راهێنەرێكی تر لەشوێنی دانێت، كە تائێستا هیچ ناوێك لەو بارەوە ئاشكرانەكراوە.

هـ ـ ح