شارپرێس داواكارییەكی بەرهەم ساڵح‌و مەسرور بارزانی لەسێرگی لاڤرۆڤ ئاشكرادەكات

عیراق

08/10/2019‌ 18160 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسەردانی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لەبەغدادو هەولێر داوای لێكراوە، مۆسكۆ رۆڵی خۆی بگێرێت بۆ ئەوەی رێگری لەتوركیا بكرێت تا هێرشەكەی بۆ سەر رۆژئاوا نەكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەی تایبەتەوە دراوە بە شارپرێس، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەسەر پرسی هەڕەشەكانی توركیا نیگەرانی خۆی بە وەزیرەی دەرەوەی روسیا گەیاندووە، كە باسی لەوەش كردووە، پرسی كورد لەناوچەكە پرسێكی مێژوویی و سیاسی و هەستیارەو پێویستی بەوەیە لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەری كێشەكان بكرێت نەك لەرێگەی بەكارهێنانی هێزەوە. 

هەروەها لەبارەی هێرشەوە هوشداری ئەوەی داوە، كە ئاڵۆزییەكان كاریگەری خراپی دەبێت بۆ ناوچەكەو عێراق و ئەگەری ئەوەی هەیە هێزە توندرەوەكان و داعش سود لەو دۆخەوەربگرن. 

هەر بەپێی زانیارییەكان لەلایەكی تریشەوە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەدیداری وەزیری دەرەوەی روسیا، داوایلێكردووە دۆستایەتی خۆیان لەگەڵ توركیا بەكاربهێنن تا باوەڕ بەو وڵاتە بكەن هێرشەكەی نەكات، چونكە ئەو شەرو پشێویانە دەبێتە هۆی ئاوارە بوونێكی زۆر و ئەوەش كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان.

هاوكات لەو دانیشتنەدا داواشی لێكردووە لەنووسینەوەی دەستووری سوریا كوردەكان لەبیرنەكەن و بەشداری نووسینەوەی دەستویان پێبكەن.

رۆژی دوو شەممە سێرگی لاڤرۆڤ سەردانی بەغداو هەولێری كرد، كە سەردانەكەی هاوكاتە لەگەڵ چڕبوونەوەی هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.

هـ ـ ح