کوڕی پێشەوا قازی محەمەد پەیامیک ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌كات

کوردستان

10/10/2019‌ 4133 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کوڕی پێشەوا قازی محەمەد پەیامیک ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌كات و داوای لێدەکات پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان بکات.
 
عه‌لی قازی، کوڕی پێشەوا قازی محەمەد له‌نامه‌یه‌كدا په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و رایگه‌یاندووه‌، "زۆر بەداخەوەم بۆ رەوشی ئێستای رۆژئاوای کوردستان، کورد هەمیشە بەشی زوڵم و ستەم بووە، لە مەیدانی خەبات و تێکۆشان وەک رابەری کوردایەتی هەمیشە بەرگریتان کردووە لە خاکی کوردستان بەبێ جیاوازی". 

هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی، "هەر بۆیە داواکارم لە جەنابتان وەک پێشەوای کورد کە پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان بکەن چونکە لە ئێستادا خوشک و براکانمان لە خاکی کوردستان دەربەدەردەبن و خوێنی میللەتی کورد جارێکی دیکە بەناحەق دەڕژێت".

پەیامەکەی عەلی قازی محەممەد بۆ مه‌سعود بارزانی

زۆر بەداخەوەم بۆ رەوشی ئێستای رۆژئاوای کوردستان، کورد هەمیشە بەشی زوڵم و ستەم بووە، لە مەیدانی خەبات و تێکۆشان وەک رابەری کوردایەتی هەمیشە بەرگریتان کردووە لە خاکی کوردستان بەبێ جیاوازی. هەر بۆیە داواکارم لە جەنابتان وەک پێشەوای کورد کە پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان بکەن چونکە لە ئێستادا خوشک و براکانمان لە خاکی کوردستان دەربەدەردەبن و خوێنی میللەتی کورد جارێکی دیکە بەناحەق دەڕژێت.