هەڵبژاردەو هاندەرکانی بوڵگاریا بەهۆى توانجی ڕەگەز پەرستیەوە سزادران

وەرزش

16/10/2019‌ 492 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاندەرکانیی بوڵگاریا کە توانجی ڕەگەز پەرستیان بە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەدا دەستگیرکان و هەڵبژاردەکەش  سزادرا
چوار هاندەری بوڵگاری دوای هوتافکردنی ڕەگەزپەرستی  دژی  یاریزانانی هەڵبژاردەی  ئینگلتەرا  لە شەوی دووشەمە دا ، دەستگیرکران.
دوو یاریزانی ئینگلتەرا تیرۆن میگن و رەحیم ستێرلینگ کرابوونە ئامانج لە میانەی یاریەکەدا کە ئینگلاند توانی شەش بە سفر لە بولگاریا بەرێتەوە.
لە ئێستا پۆلیسە بولگاریەکان پێنج کەسیان دەستبەسەرکردووە کە هۆکاری ئەو توانجە رەگەزپەرستانە بوون.
ئەم گومان لێکراوانە بە دەنگی مەیموون هاواریان بۆ یاریزانەکان دەکرد و دوو جار یاریەکە ڕاگیرا بەهۆی پرۆتۆکۆڵی یوفاوە.
و یۆفا هەڵوێستیان وەرگرت و بولگاریای سزادا بەهۆی هەڵوسەکەوتی هاندەرانەوە.
سزاکەش دەکرێت ڕاگرتنی یاری بێت لە یاریگای خۆیان و سزای مادیش بە بری ٧٠ هەزار یۆرۆ.
سەرچاوە: www.mirror.co.uk
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل