سوپای توركیا لەخەندەقەكانی شەرڤانانی یەپەگە دەترسێت

کوردستان

19/10/2019‌ 4717 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای توركیا ترسی خۆی لەو خەندەقانە راگەیاند، كە لەلایەن شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە لەرۆژئاوای كوردستان هەڵكەنراوە.

وەزارەتی بەرگری توركیا لەبەیاننامەیەك رایگەیاندووە، شەرڤانانی یەپەگە 14 خەندەقەیان لەماوەی 36 سەعاتی رابردوو هەڵكەندووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، سوپای توركیا لە نۆی ئەم مانگەوە دەستی بەهێرش بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كردووە، كە بەدەست شەرڤانانی یەپەگەوەیە.

وەزارەتی بەرگری توركیا ئەوەشی راگەیاندووە، ئەوان بابەندن بەهەوڵەكانیان بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لەسوریاو لەو پێناوەشدا دەستیان بەئۆپەراسیۆن كردووە.

هـ ـ ح