شارپرێس: رۆژنامەى تایمز له راپۆرتێكدا به‌ڵگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمایی له‌لایه‌ن سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت، "شێوازى برینى بریندارەکان ئاماژەن بۆ بەکارهێنانى چەکى قەدەغەکراو". به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی شه‌هیدو برینداربوون، ئه‌و بریندارانه‌ی كه له ژیاندا ماون برینه‌كانیان سه‌خته و به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ به‌شێكی زۆر له جه‌سته‌یان سووتاوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به چه‌كی فسفۆڕی سپی قه‌ده‌غه‌كراوه‌وه‌یه كه توركیا به‌كاریهێناوه. رۆژنامەى تایمزى بەریتانى ئه‌مڕۆ راپۆتێكی له‌باره‌ی برینی برینداره‌كانی رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسی له "بەکارهێنانى چه‌كی فسفۆڕی سپی قەدەغەکراو" لەلایەن سوپاى تورکیاوە كردووه، كه دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌كارهێنراوه. له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "برینى بریندارەکان ئاماژەن بۆ بەکارهێنانى چەکى قەدەغەکراو، ئەو کەسانەى برینداربوون بەو چەکە ئازارەکەیان لە کاریگەرى ئەو پارچانە نەبووە، کە لەسەر جەستەیان ماوەتەوە، چونکە بەهۆى ئازارشکێنەکانەوە ئازارى ئەو بەشەى جەستەیان نەماوە، بەڵکو ئەوەى زۆرتر ئازارى داون بەرکەوتنیان بوە بە کاریگەرى ئەو چەکە قەدەغەکراوانە". لە راپۆرتەکەدا بۆچوونی پزیشكێك خراوه‌ته‌ڕوو تیایدا ده‌ڵێت، نزیکەى 40 ساڵ ئەزمونى کارکردنى هەیە، به‌ڵام برینی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه برینداربوون شێوە و رەنگیان جیاوازن. ئه‌و پزیشكه جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و جۆره سوتاویانە بەهۆى چەکى کیمیایی وەک چەکى فۆسفۆڕى سپییەوە دروست دەبن.