"ئاژەڵەكان بوەستێنن"..
"خیانەتی ئەمریكا" رێگەی خۆشكرد شەرڤان‌و كوردەكان بەفۆسفۆر بسوتێنرێن

کوردستان

22/10/2019‌ 1622 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"ئاژەڵەكان بۆستێنن"، ئەمە مانشێتی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانییە، لەبەرانبەر "خیانەتی ئەمریكا"و بەكارهێنانی چەكی فۆسفۆری سپی لەلایەن سوپای توركیا بۆ سەر شەرڤانان‌و كوردانی رۆژئاوا.

رۆژنامەكە لەراپۆرتێكدا باس لە حاڵی قوربانییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات، كە بەهۆی هێرشەكانی سوپای توركیا بریندار بوون‌و كەوتوونەتە نەخۆشخانەكان

رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، بریندارەكان شوێن سوتاویان پێوە دیارە و پزیشكەكان بەڵگەیان لایە، كە لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە بووە و چەكی قەدەغە كراوی فۆسفۆریان بەكارهێناوە دژی كوردەكانی رۆژئاوای كوردستان.

دكتۆر عەباس مەنسورانی تەمەن ٦٩ ساڵ بۆ ڕۆژنامەی زە سەن لێدوانی داوەو دەڵێت: زۆر بریندارم بینی بەهۆی فڕۆكەكانی توركاوە سوونان.

ئەو دەشڵێت: دەزانم سوتاوی چییە و تەقینەوەكان ئاسایی نین‌و بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە روویداوە، كە ئەمە جیاوازە، سووتاوی قووڵ، شێوە سوتاوی و پارچەی كەم، كە لەگەڵ زامەكەدا تێكەڵ بووە ئەوە مانای وایە، كە بەهۆی چەكی قەدەغەكراوە ئەنجام دراوە.

لەناو نەخۆشخانەكاندا ژمارەیەكی زۆر قوربانی هەیە، كە لە ١٣ رۆژ  لەمەو پێشەوە هێرشەكان دەستیان پێكردووە و لەنێوانیاندا ١٥ بۆ ٢٠ شەڕكەر و هاووڵاتی و منداڵی هەیە و گومان دەكرێت سوتاوی فۆسۆری بێت.

نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆژی هەینی ئاماژەی بەوەدا، كە دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە گوایە ئەو كیمیاییە پێشتر وەك چەكێك بەكارهاتووە دواتر قەدەغەكراوە، بەڵام توركیا نكۆڵی لەوە دەكات چەكی قەدەغەكراوی بەكارهێنابێت.

 

سوپای توركیا لەرۆژی نۆی ئەم مانگەوە دەستیان بەئۆپەراسیۆنی سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كردووە، ئەوەش بەبیانووی بوونی شەرڤانانی كورد لەناوچە سنوورییەكانی.


وەرگێران: ڕەوەند ئیسماعیل