نوێترین زانیاری لەسەر پێكانە مەترسیدارەكەی ئەندرێ گۆمێز

وەرزش

04/11/2019‌ 521 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ئێڤەرتۆن ئەندرێ گۆمێز  شەوی یەكشەمە لەلایەن سۆن هیۆن مینەوە زۆر بەسەختی پێكرا.

ڕۆژی دووشەمە پاش ئەوەی بەهۆی پێكانەكە سەختەكەیەوە دەیناڵاند، كە تێیدا جومگەی پێی لای ڕاستی  تووشی شكاو لەجێ چوون بوو .

گۆمێز پێش ئەوە ببریێتە دەرەوەی یاریگا چارەسەری بۆ كرا، پاشان بە ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن بەرەو نەخۆشخانە نێردرا.

یانەی ئێڤەرتۆن لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاند یانەی وەرزشی ئێڤەرتۆن رۆژی دووشە واتا ٤ ی ١١ نەشتەرگەری بۆ ئەندرێ گۆمێز دەكرێت لە جومگەی پێیدا، كە لەمیانەی یاری یانەكەیدا لەگەڵ تۆتنهام هۆت سپێرزدا پێكرا.

تاوسۆن یاریزانی یانەی ئێڤەرتۆنیش دەڵێت: هەموو یاریزانەكان لەناخەوە خەباربوون، هەندێك لە یاریزانەكان دەگریان.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل