خۆپیشاندانەكانی عێراق نرخی دۆلار بەرانبەر دینار بەرز دەكاتەوە

عیراق

05/11/2019‌ 643 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی گەورەی تۆماركردووە، ئەوەش بەهۆی خۆپیشاندانەكانی شارو شارۆكەكانی ئەو وڵاتە.

لەبەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممەوە نرخی دۆلار بەرانبەر دینار بەرزبوونەوەی تۆماركردووەو لەشاری بەغدا هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بە 123 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەكە پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە بانكی ناوەندی عێراق لەبەغدا ئەمڕۆ كەمترین رێژەی دۆلاری خستووەتە بازاڕەكان، ئەوەش كاریگەری گەورەی داناوە.

چەند رۆژێكە خۆپیشاندان شارو شارۆچكەكانی عێراقی گرتووەتەوەو ئەوەش كاریگەری گەورەی داناوە لەسەر بازاڕەكان.

هـ ـ ح