زانیاری لەبارەی موچەی نوێی پەرلەمانتاران دوای برینی ئیمتیازاتەكانیان

عیراق

06/11/2019‌ 1815 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران موچەی نوێی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشكراكرد، كە دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا موچە و دەرماڵەكانیان كەمكرایەوە، هەروەها هەرسێ سەرۆكایەتییەكەش كەمكردنەوەیەكی گەورە لەدەرماڵەی میواندارییاندا كراوە.

حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەكە لەلێدوانێكدا دەڵێت: لەدوای بڕیارەكەی پەرلەمان نزیكەی چوار ملیۆن دینار لە موچەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران كەمكراوەتەوە، لەگەڵ بڕینی بڕی دوو ملیۆن دینار لە دەرماڵەی میوانداری.

قەدۆ دەشڵێت: لەدوای خۆپیشاندانەكان هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و پلە تایبەتەكانیش موچە و دەرماڵەكانیان كەمكراوەتەوە و بەشی زۆری ئەو پارانەی بۆ میوانداری بۆیان تەرخانكراوە هەڵوەشێنراوەتەوە جگە لەهەندێك كەسایەتی دیرایكراو نەبێت، كە دەبێت بەشێوەیەكی رۆژانە پێشوازی لە میوانە فەرمییەكان بكەن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەوەش دەڵێت: دەستەی دەستپاكی دەبێت چاودێری هەڵسوكەوتی بەرپرسان بكات نەخاسمە لایەنە جیبەجێكارییەكان و لێپیچینەوە لەهەر خراپ خەرجكردنێكی ماڵ و موڵكی گشتی  بكات.