قاوە ڕێگە نادات بەكارهێنەرانی تووشی شێرپەنجە ببن

جیهان

08/11/2019‌ 886 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ سەلماندوویەتی خواردنەوەی دوو كوپ قاوە لەڕۆژێكدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە بەڕێژەی سێ جاری كەسی ئاسایی كەم دەكاتەوە.

توێژەران توێژینەوەكەیان لەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن كەس ئەنجامداوە، دەركەوتووە ئەو كەسانەی قاوە دەخۆنەوە كەمتر تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر دەبن.

هەروەها توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە ئەو كەسانەی لە ڕۆژێكدا یەك كوپ قاوە دەخۆنەوە بەڕێژەی سەدا بیست ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی جگەر كەمترە.

هاوكات ئەو كەسانەی، كە ڕۆژانە دوو كوپ قاوە دەخۆنەوە، بەڕێژەی لەسەدا سی و پێنج لە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی جگەر دوورن.

ڕێكخەرانی ئەم توێژینەوەیە ڕێنمایی ئەو كەسانە دەكەن، كە نەخۆشی جگەریان ھەیە قاوە بخۆنەوە تا نەخۆشییەكەیان پەرەنەسێنێت بۆ وەرەمی شێرپەنجەیی.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ