ئۆتۆمبیلێكی سەربازی توركیا گەنجێكی كرد بەژێرەوە

کوردستان

09/11/2019‌ 756 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات  "هەسەدە"، ئۆتۆمبیلێكی سەربازی توركیا لەكاتی پشكنین هاوشانی پۆلیسی سەربازی ڕوسیا، گەنجێكی خستە ژێرەوەو بووە هۆی مردنی.

هەسەدە ڕاشیگەیاند، بەرپرسیارییەتی "كوشتنی" گەنجەكە لەو ناوچەیەی، كە ناویان لێناوە ناوچەی ئارام دەخەنە ئەستۆی ڕوسیا.

موستەفا بالی، سەرۆكی ئۆفیسی ڕاگەیاندنی هەسەدە، ناسنامەی گەنجەكەی بە "سەرخوابون"، خەڵكی گوندی "تل جمال" بڵاوكردەوە. 

سەرخوابون لەلایەن ئۆتۆمبیلێكی چەكداری توركی خرایە ژێرەوە، كە لەگەڵ هێزەكانی ڕوسیا خەریكی گەڕان و پشكنین بوون لە نزیك شارۆچكەی مالیكیە (دێریك)، كە دەكەوێتە باكووری ڕۆژھەڵاتی سووریا و نزیكەی پێنج كیلۆمەتر لە سنووری توركیا دوورە.

موستەفا بالی لە توویتێكدا نووسیویەتی "ڕوسیا بە بەرپرسیاری كوشتنەكە دەزانین، كە ناوچەكە بە پشكنینی هاوبەشی ڕوسیا و توركیا و بەبێ هێزەكانی سوریای دیموكرات پارێزراوتر دەبێت."

ئامادەكردن: محەمەد ڕەحمان


بەپەلە