هەنگاوەكانی یەكێتی بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارم

کوردستان

09/11/2019‌ 987 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی باسی چەند رێكارێكی دیاریكردنی كاندیدی كۆمیتەكان بۆ پرۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكان كرد.

رێبوار ستار ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی یەكێتی بۆ میدیای حیزبەكەی رایگەیاند، بۆ ئەوەی دیاریكردنی كاندیدی كۆمیتەكان بۆ كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بەشێوەیەكی دیموكراتی بێت، بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندەكان راسپێردراون تیروپشك بۆ ریزبەندی ناوی كاندیدەكانیان بكەن.

ئەندامەكەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان لە لێدوانەكەیدا تەئكیدیكردەوە لەوەی پێویستە هەڤاڵانی بەشدار لەكۆنفرانسی كۆمیتەو مەڵبەندو دەزگاكانی تری یەكێتی لەكاتی پرۆسەی دەنگداندا كارتی بایۆمەتری دەنگدانی خۆیان وخێزانە كانیان پێ بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە مانگی دوانزەی داهاتوو كۆنگرەی یەكێتی ببەسرێت، كە ماوەیەكە دەست بەئامادەكارییەكانی كردووە.

هـ ـ ح