بەكارهێنانی سیستەمی ئێس 400.. هۆشدارییەكی نوێ‌ لەئەمریكاوە بۆ توركیا

جیهان

11/11/2019‌ 2693 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕابەرت ئۆبراین ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی نیگەرانە لەكارپێكردن‌و بوونی سیستەمی ئێس 400ی روسی لەتوركیا.

ڕابەرت ئۆبراین راشیگەیاند، ئەگەر توركیا دەستبەرداری بەكارهێنانی سیستەمی موشەكی ئێس 400 نەبێت، ئەوە واشنتۆن سزای ئەنقەرە دەدات.

راوێژكاری ئاسایشی ئەمریكا باسی لەوەش كرد، كە سزاكان بەشێوەیەك دەبێت كاریگەری لەسەر توركیا دەبێت، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری سزاكان بخاتەڕوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی رابردوو توركیا سەرەڕای هەڕەشەكانی ئەمریكا سیستەمی موشەكی ئێس 400ی روسی كڕی‌و بەم دوایانەش هەموو بەشەكانی سیستەمەكەی بەدەست گەیشتووە.

هـ ـ ح