كارتی فشار.. كوردانی رۆژئاوا ئەمریكا شەرمەزار دەكەن

جیهان

23/11/2019‌ 2315 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس..
"كارتی كورد"، ناونیشانی راپۆرتێكە لەگۆڤاری (ئیزفستیا) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی گرنگی رووداوەكانی باكووری سوریا لە دیدگای رووبەرووبونەوەی نێوان ترامپ و دیموكراتەكان لە ئەمریكا.

بەپێی راپۆرتەكە، بڕیاری دۆناڵد ترامپ بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا وایكرد كوردەكان بدرێنە دەست چارەنووس و توڕەیی و بێزاری وەزارەتی دەرەوە و پەنتاگۆنی لێكەوتەوە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، سەرەرای ئەوەی ئەم جۆرە رەخنانە و لەم دۆخانەدا كەناڵی تریشی بێزار كرد، رۆژنامەی نیۆرك تایمز راپۆرتێكی ناوخۆیی گرنگی لەدیبلۆماتكارێكی كارامەوە ویلیام رووباك دزە پێكردووە، تێیدا رەخنە لەسیاسەتی ئیدارەی سەرۆكایەتی دەگرێت، ناوبراو چەندین ساڵ لەگەڵ كوردەكانی سوریا كاری كردوەو بەشدار بوە لە دروست كردنی هێزە چەكدارەكان و دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەرێتیان.

ویلیام روباك وای دەبینێت ئەمریكا كاری تەواوی نەكردووە بۆ وەستاندنی پرۆسەی سەربازی توركیا، دان بەوەشدا دەنێت رێپێگرتنی قورستر دەبێت لەگەڵ سیاسەتی توندتری ئەمریكاشدا، پارێزگاری كردن لەمانەوەی سەربازەكان هاوكار دەبێت لە رزگاركردنی خەجاڵەتی ئەمریكا، بەڵام نابێتە مایەی رزگاركردنی كوردەكان لە شكستهێناندا.

كشانەوەی لەناكاوی هێزەكانی ئەمریكا لە چركەساتێكدا بووە مایەی لە دەستدانی خەجاڵەتی‌و تێكەڵكردنی سەرجەم كارتەكان لە بەرانبەر بەرگریكاراندا، ورەیانی روخاندو بووە هۆكاری شكستێكی خێرا.

نووسەری راپۆرتەكە بە دڵتەنگیەوە تێبینی ئەوەشی كردووە، قسەی ترامپ بەوەی ئەمریكا تەنیا گرنگی بەنەوت دەدات لەسوریا، بە تەواوەتی یەكدەگرێتەوە لەگەڵ بیردۆزەی پیلانگێڕان، كە جەماوەری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە. 

لەگەڵ ئەوەشدا، بڕیاری مانەوەی هەندێك سەرباز لە سوریا لەژێر ئەم پاساوەدا، روباك بە تەندروستی دەبینێت، بەڵام لە جیاتی سەدان كیلۆمەتر لەسەر سنووری توركیا و شارە سەرەكییەكان لە رۆژهەلتی فورات، یەكە ئەمریكییەكان تەنیا چاویان لەسەر چەند كیڵگە نەوتێكی كەمە لە بیابانێكدا، كە چڕی دانیشتوانی كەمە. 

ئەم شوێنەش لەسەر نەخشەی وڵاتدا زۆر بچووكە، شانبەشانی پاشەكشەی قەڵەمرەوی لەسەر خاكدا، كاریگەری سیاسی ئەمریكا لەدۆخەكەدا بەرەو لاوازی دەچێت.

راپۆرتەكە، لەسەرچاوەیەكی باوەڕ پێكراوەوە دەرچووە و باس لەسەرنەكەوتنی سەربازی و سیاسی گەورە دەكات لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرۆكیش بە بەرپرس دەزانێت، ئەمەش لێدانە لەدۆخی سەختی ترامپ. ئێستا زۆر قورس دەبێت پێشبینی ئەوە بكرێت، كە چیرۆكی كەنارگیركردنەكە چۆن كۆتایی دێت، بەڵام ئەوەی گومانی تێدا نییە ئەوەیە، كە كارتی كورد لە سەر روپەڕی رۆژنامەكانی ئەمریكا كاریگەری خۆی دەبێت، و دەبێتە رەگەزێكی بەهێز لە جەنگە سیاسییەكانی ناو واشنتۆندا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا