قەڵەوترین كەس لەجیهاندا دواجار توانی بەپێی خۆی بڕوات

جیهان

02/12/2019‌ 847 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خوان بیدرۆ فرانكۆ، دوای ئەوەی بەهۆی قەڵەوییەوە نزیكەیەی دەیەیەك لەناو جێگادا مایەوە توانی لەماوەی سێ ساڵدا ٣٣٠ كیلۆ لەكێشی دابەزێنێت و سەرلەنوێ لەسەر پێكانی خۆی بوەستێت‌و بڕواتەوە .

فرانكۆ لەساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان وەك "قەڵەوترین پیاوی جیهان" پۆڵینی كرد، بەڵام ئێستا كێشی لە ٢٥٠ كیلۆ كەمترەو بەوەش دەتوانێت بەیارمەتی گۆچان بەپێی خۆی بڕوات.

بەگوێرەی رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، ئەوكاتەی فرانكۆ ناوی وەك قەڵەوترین پیاوی جیهان تۆمار كرا كێشی نزیكەی ٥٩٠ كیلۆگرام بووە .

بیدرۆ فرانكۆی مەكسیكی دوای ئەوەی تووشی رووداوی هاتووچۆو نۆرەی هەوكردنی سییەكان بوو ئیتر مەترسی كەوتە سەر ژیانی، بەڵام لەدوای ١٠ ساڵ مانەوە لەناو جێگاو بەهۆی نەشتەرگەری لابردنی بەشێك لەگەدەی و پەیرەوكردنی سیستەمێكی خۆراكی تایبەت‌و چەندین چارەسەری تر توانی كێشی بەو جۆرە دابەزێنێت، كە بتوانێت بەپێی خۆی بڕوات .

ئەو، كە پێشتر ژەنیاری گیتار بووە دەڵێت: تەنیا بەوەندەی بتوانی هەموو بەیانییەك لەخەو هەڵبستیت و  دەستەكانت بەرزبكەیتەوەو خۆت بچیت كوپێك ئاو بێنیت و بچی بۆسە ئاو، واتلێدەكات هەست بە ئاسوودەیی بكەیت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی


بەپەلە