پۆچۆتینیۆ نایەوێت بەخێرایی بگەڕێتەوە

وەرزش

02/12/2019‌ 446 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماوریسۆ پۆچۆتینیۆی ئەرجەنتینی‌و راهێنەری پێشووی یانەی تۆتنهام نایەوێت بەخێرایی بڕیاری گەڕانەوە بدات.

ماوریسۆ پۆچۆتیتیۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە پەلە ناكات لەوەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەك.

هەروەها رایگەیاند، بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەك وەربگرێت، مەرجی هەیەو مەرجەكەشی ئەوەیە، گرێبەستێكی باشی بخرێتە بەردەم.

هەفتەی رابردوو، یانەی تۆتنهام پۆچۆتینیۆی لەپۆستی راهێنەرایەتی یانەكەی دوورخستەوە، كە ئێستا یانەی ئەرسیناڵ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو راهێنەرە واژوو بكات.

هـ ـ ح