خواردنەوە گازییەكان دەبنە هۆی مردنی پێش وەختە

تەندروستی

02/12/2019‌ 333 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خواردنەوە گازییەكان كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دروست دەكات.

زیانەكە بەشێوەیەكە، نەك تەنیا ئەنجامەكەی دەبێتە هۆی زیادبوونی هێڵی كەمەر و كێشمان، لەبری ئەوە ، توێژینەوەیەك دەریخستووە خواردنەوەی هەرجۆرێكی ساردی دەبێتە هۆی مردنی پێش وەختە.

توێژینەوەكە لەداتایی ٤٥١،٧٤٣ كەسیان كۆڵییەوە، كە تەمەنیان لە ٥٠ ساڵدابوو، ئەنجامەكان دەریان خست ئەوانەی خواردنەوە گازییەكانی شەكری دروستكراو یاخود شەكری ئاسایی دەخۆنەوە هەمان ئەنجامیان هەیە.

ئەم دۆزینەوەیە لەسەر نزیكەی نیو ملیۆن، كە كراوەو ڕێژەی مردن بەهەموو هۆكارەكان زیادیكردووە، لەوانەش نەخۆشییەكانی دڵ، یاخود ئەوانی شەكر دەخۆن ئەگەر دەستكرد بێت یاخود شەكری ئاسایی.

مارك هیمان پسپۆر، كە بەشداری ئەم لێكۆڵینەوەی كردووە دەڵێت: ئەنجامەكان دەریدەخەن ئەوانەی لەڕۆژێكدا پەرداخێك یاخود دووان دەخۆنەوە لە خواردنەوە گازییەكان، كە پڕیانە لە شەكری دەستكرد و شەكری ئاسایی، ئەوا مەترسی گیان لەدەست دانیان هەیە بەهۆی تووشبوونیان بە نەخۆشیەكانی دڵ و هەرسەوە.

كاتێك دێتە سەر شەكرە دەستكردەكان، توێژینەوەكانی تر دەریدەخەن، كە پەیوەندیان هەیە بە قەڵەوی، شەكرە، زیادكردنی حەزی برسێتی  لەگەڵ ئەوەشدا كاریگەری لەسەر چوستی وچالاكی هەیە.

ئەم شەكرە دەستكردانە كار لە باری كیمیایی مێشك دەكەن، بەجۆرێك برسیت دەكەن و چوستی دادەبەزێنن، هەروەها كار لەبەكتریای ریخۆڵە دەكەن، كە ئەمەش ئەنجامێكی باشی نابێت.

لەبری ئەوە هیمان پیشنیار دەكات، كە ئاو بخورێتەوە كە تۆزێك تامی میوەی تێدایە، بۆیە تا دەتوانن لەخواردنەوە گازیەكان دوور بكەونەوە چونكە دەبێتە هۆی مردنی پێشوەختە

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل