شارپرێس:
بۆ جاری شەشەم لیۆنێل مێسی، ئهستێرهی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی بارسێلۆنا خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی بەدەستهێنا.
ئهمشهو خهڵاتی ڕێوڕەسمی خەڵاتی باڵۆن دۆر بەڕێوەدەچوو، بۆ خەڵاتەكەی ئەمساڵ و لەسەر ئاستی باشترین یاریزان، 30 پاڵێوراو بەدیكران.
لیۆنێل مێسی، ئهستێرهی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی بارسێلۆنا بۆ جاری شەشەم خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی بەدەستهێنا.
مێسی لە ساڵی 2009 یەکەم خەڵاتی باڵۆندۆری بردووەتەوە و یەکەمجارە لە مێژوودا یاریزانێک ئەو ژمارەیە لە تۆپی زێڕین دەباتەوە.
خەڵاتەکانی دیکەی باڵۆندۆر بەمشێوەیە بوون، ماتیاس دی لیخت ـی هۆڵەندی و یاریزانی یوڤێنتۆس خەڵاتی باشتری یاریزانی لاوی ئەمساڵی بەدەستهێنا.