عەبدولرەحمان مستەفا: زەحمەتە جارێكی تر كورد لەكەركوك پۆستی پارێزگار وەربگرێتەوە

کوردستان

07/12/2019‌ 1971 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: هێمن مامەند
عەبدولرەحمان مستەفا پارێزگاری پێشووی كەركوك رایگەیاند، زەحمەتە جارێكی تر كورد لەكەركوك پارێزگار وەربگرێتەوەو دۆخەكە وەك جارانی لێبێتەوە، تەنیا بەهەڵبژاردن نەبێت.

عەبدولرەحمان مستەفا پارێزگاری پێشووتری كەركوك  تایبەت بەشارپرێسی راشیگەیاند، زەحمەتە بارودۆخی كورد لەكەركوك وەك جارانی لیبێتەوەو ئەو پۆستانەی، كە لەدەستی وەریبگرێتەوە.
ئەو، كە ئێستا سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانییە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەناوچە جێناكۆكەكان باسی لەوەش كرد، كە كورد بەیەك شێواز دەگەڕێتەوە بارودۆخی جارانی و دەسەڵاتەكانی بۆ دەگەڕێتەوە ئەویش بەرێگای هەڵبژاردن، بەڵام لەئێستادا بەهۆی بارودۆخی عێراق وەك دەبینین هەڵبژاردن دواخراوە.

سەبارەت بەو پرسەی، ك ەئایا كورد لەهەڵبژاردن دەتوانێت زۆرینە بێنێت؟ عەبدولرەحمان مستەفا رایگەیاند، بەو یەك لیست و یەك دەنگییە ئەگەر كاری زیاتری بۆ بكەین ئەوە كورد لەكەركوك زۆرینەی كورسیەكان بەدەست دێنێت ئەوكاتەش پۆستەكان وەردەگرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017وە كورد پۆستی پارێزگاری كەركوكی لەدەستداوە، لەكاتێكدا لەهەڵبژاردنەكانی ئەو پارێزگایە تائێستا زۆرینەیە.