تائێستا لایەنە كوردییەكان لەسەر دروستكردنی هاوپەیمانی رێكنەكەوتوون

کوردستان

10/12/2019‌ 612 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تائێستا لایەنە كوردییەكان لەسەر دروستكردنی هاوپەیمانی رێكنەكەوتوون، بەڵام بەقسەی پەرلەمانتارێك لەو بارەوە هەنگاوی باش نراوە.

رێبوار كەریم مەحمود پەرلەمانتاری كورد لەئەنجوومەنی نوێنەران لەو بارەوە بۆ شارپرێس وتی: لەراستیدا هەنگاوی گرنگ هەیە بۆ كۆكردنەوەی هەموو نوێنەرانی كورد لەچوارچێوەی بەرنامەیەكی كوردستانی هاوبەش لە بەغدا. 

رێبوار كەریم مەحمود وتیشی: لەم چوارچێوەیەشدا هەماهەنگی باش هەیە، لایەنەكانیش بە روونی رای خۆیان لەمبارەیەوە روون كردووەتەوەو لێكنزیكی نێوان لایەنەكان هەیە، چونكە زۆربەی ئەو بابەتانەی لەبەغدا دەوروژێنرێن هاوبەشن.

لەبارەی دەنگۆكانی كوتلەیەكی نوێی كوردی لەپەرلەمانی عێراق لەدەرەوەی هاوپەیمانی كوردستانی، ئەو پەرلەمانتارە وتی: هیچ كوتلەیەكی سیاسی نوێ دروست نەبووە.

ماوەیەكە لایەنە كوردییەكان هەوڵی دروستكردنی هاوپەیمانی كوردستانی دەدەن لەپەرلەمانی عێراق، بۆ ئەوەی لەپرسە جیاجیاكان هاوهەڵوێست بن‌و هەماهەنگی یەكتری بكەن.


بەپەلە