دەنگۆی كاندیدكردنی شێخ باز بۆ وەزیری سامانە سروشتییەكان كێشەی لەناو پارتی دروست كردووە

کوردستان

14/12/2019‌ 5544 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەنگۆی كاندیدكردنی شێخ باز بۆ وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان كێشەی لەناو پارتی دیموكرات دروست كردووە.

چەند رۆژێكە بەشێك لەمیدیاكانی پارتی دەنگۆی ئەوە بڵاودەكەنەوە، كە لەچەند رۆژی ئایندە بەفەرمی باز كەریم ناسراو بە شێخ باز كاندید دەكرێت بۆ وەزیری سامانەسروشتییەكان، كە خۆی بەرێوەبەری جێبەجێكارە لەكۆمپانیای كار گروپ.

بەپێی سەرچاوەیەكی پارتی، ئەو دەنگۆیانە كێشەی لەناو پارتی دیموكرات دروست كردووە، بەوەی بەشێك لەسەركردەكانی ئەو حیزبە لەگەڵ كاندیدكردنی ناوبراو رازی نین.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، سەرەڕای ناڕازییەكانی ناو پارتی، بەڵام كاندیدكردنی شێخ باز تەنیا لەسەر كات ماوەو بەم نزیكانەش ئەوە بەفەرمی رادەگەیەنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە شێخ باز لەگەڵ شاندەكانی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداو گفتوگۆ لەسەر نەوت‌و بودجە دەردەكەوێت، كە كەسایەتییەكە شارەزایی باشی لەبواری نەوت هەیە.

هـ ـ ح