شارپرێس:
خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پرتوگالیو یانەی تۆتنهام، دانی بە بەهێزی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیدا.
مۆرینیۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاندووە، كە سەرسامە بەتواناكانی یانەی لیڤەرپوڵ و پێشیوایە بەهێزترین یانەی جیهانە.
ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی لیڤەرپوڵ ئەمساڵ لەخولی ئینگلیزی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكاتو یەكەمی ریزبەندی خولەكەی گرتووە.
مۆرینیۆ لەمانگی رابردووەوە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی تۆتنهامی وەرگرتووەو لەبارەی لیڤەرپوڵیش یەكەم جارە قسە دەكات.
هـ ـ ح