مانچستەر یونایتید لەكڕینی یاریزانێك نزیك دەبێتەوە

وەرزش

11/01/2020‌ 265 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە یانەی مانچستەر یونایتید نزیكبووەتەوە لەكڕینی یاریزانێك، كە لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی دەیكڕێت.

رۆژنامەی "ئۆجۆجۆ"ی پرتوگالی بڵاویكردەوە، كە مانچستەر یونایتید نزیكە لەكڕینی یاریزانە برۆنۆ فرناندیزی یاریزانی یانەی سپۆرتینگ لشبۆنەی وڵاتەكەی.

فرناندیز (25 ساڵ) لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی مانچستەر دەیەوێت لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی بكرێت.

سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە، سپۆرتینگ رازییە بەفرۆشتی ئەو یاریزانەو بە فەرمی بەم نزیكانە گرێبەست لەنێوان هەردوولا واژوو دەكرێت.

هـ ـ ح


بەپەلە