بەرۆژووبوونی پچر پچر تەمەن درێژ دەكاتەوە

تەندروستی

12/01/2020‌ 1082 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی نوێ سەلماندوویەتی ناننەخواردن بۆ ماوەی ١٦ بۆ ١٨ كاتژمێر لە رۆژێكدا هۆكاری سەرەكییە بۆچارەسەركردنی گەلێك لەنەخۆشییەكان .

گۆڤاری پزیشكی "نیو ئینگڵاند" راپۆرتێكی پزیشكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا باسی لەوە كردووە بەرۆژووبوونی پچڕپچر یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن و كەمبوونەوەی كێش و تەمەندرێژی دەدات .

بەگوێرەی راپۆرتێكی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێنی ئەمەریكی، راپۆرتەكەی گۆڤارە ئینگلیزییەوە وەك نەخشەڕێگایەك وایە بۆ پزیشكان تا وەسفی بەرۆژووبوونی پچڕپچر بۆ نەخۆشەكانیان بكەن، ئەویش وەك ڕێگایە بۆ چارەسەری قەڵەوی، یان شێرپەنجە، یان نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ .

مارك ماتسۆن پرۆفیسۆری دەمارزانی لەزانكۆی جۆنز هۆبكینزی ئەمەریكی و سەر پەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە دەڵێت: دوو جۆر بەرۆژووبوونی پچر پچر هەیە، یەكەمیان پەیوەستە بەكاتەوە وەك ( ٦ بۆ ٨ سەعات نانخواردن و ١٦ بۆ ١٨ سەعات بەرۆژوو بوون ) .
\
بەڵام جۆری دووەم بریتییە لەسیستەمی ٥:٢  ، واتا بە تێكرای دوور رۆژ بەرۆوژوو بوون لەهەفتەیەكدا، بەشێوەیەك لەرۆژی بەرۆژووبووندا تەنیا ٥٠٠ كالۆری بەكارببرێت، لە رۆژانی دواتریشدا كەسەكە دەتوانێت نان بخوات .

راپۆرتەكە پزیشكان ڕێنمایی دەكات لەكاتی رۆژووبوونی پچڕپچردا چاودێری نەخۆشەكانیان بكەن و پی بەپێ كاتژمیرەكانی بەرۆژووبوونیان زیاد بكەن، ئەویش بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی لێكۆڵینەوەكە تاڕاددەیەك نوێیە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی