ئەو خواردنانەی سەرچاوەیەكی زۆر باشن بۆ دەستكەوتنی پرۆتین

تەندروستی

12/01/2020‌ 1024 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پرۆتین گرنگە بۆ جەستەی مرۆڤ‌و دەبێت هەمیشە ئەو خواردنانە هەڵبژێریت، كە بڕی پێویست پرۆتینیان تێدایە، كە لێرەدا باسی ئەو جۆرە خواردنانە دەكەین.

شیلك و جۆرەكانی:
ئەمانە بڕێكی زۆر دژ ئۆكسان، ڤیتامین، مادە كانزایەكان، زۆر دێن بەدەستەوەو دەتوانن چێژی لێ ببین و پریانە لەپرۆتینی پێویست.

سەوزەوات:
سەوزەواتەكان بۆ سەر سفرە زۆر باشن، چونكە وەك گۆشت پرۆتینیان تێدایە و بڕێكی باش دژ ئۆكسان، ڕیشاڵیان تێدایە، لەگەڵ ئەمانشدا دەتوانن دژی شێرپەنجە بجەنگێن.

گوێز:
گوێز تاكە چەرەساتە، كە ئۆمێگا ٣ تێدایە، یەك لەسەر ٤ ی كوپێك نزیكەی ١٤ گرام لە چەوری نەتواوەی تێدایە، ئەمەش یارمەتی خوێن  دەدات و مەترسی نەخۆشیەكانی دڵ كەم دەكاتەوە، سەرچاوەیەكی باشن بۆ ڕیشاڵی و ڤیتامین B6.

سەوزاوەتەكانی تر :
ئەمانە زۆر گرنگن بەهۆی بوونی دژە ئۆكسان، ڕیشاڵییەكان، ئەوانەش وەك پەتاتەی شیرین، كولەكەی گەورە، گەنمەشامی، ئەمانە دەوڵەمەندن بە برێكی زۆر لەڤیتامین B6 وپۆتاسیۆم.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل