شارپرێس:
لەمدواییە زانكۆی هارڤاردی ئەمەریكی لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی بڵاوكردووەتەوە، كە باس لەوە دەكات بە گرتنەبەری پێنج خوی تەندروستی دیاریكراو، دەكرێت مرۆڤ لە تووشبوون لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان پارێزراو بێت و تەمەنێكی درێژتری هەبێت .
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، ئەو پێنج خووە تەندروستییە بریتین لەجگەرەنەكێشان، گرتنەبەری سیستەمێكی خۆراكی تەندروست، وەرزشكردن بەشێوەیەكی ڕێكوپێك، پارێزگاریكردن لە كێشێكی گونجاو و زیادەرەوینەكردن لە خواردنەوەی كحوول بەتایبەتی لەناوەراستی تەمەندا.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە ئەو خووانە یارمەتیدەرن لەمرۆڤ چەندین ساڵ دوور لەنەخۆشییەكانی وەك شەكرە و دڵ و بۆرییەكانی خوێن و شێرۆەنجە بژیت .
ئەو لێكۆڵینەیە بەدرێژكراوەی لێكۆڵینەوەیەكی تری ساڵی ٢٠١٨ دادەنرێت، كە دەڵێت گرتنەبەری ئەو خووانە تێكرای تەمەنی گریمانكراوی مرۆڤ زیاد دەكات .