وردەكاری گرێبەستەكەی بەرشەلۆنە بۆ چاڤی

وەرزش

13/01/2020‌ 388 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانەیەكانی ئیسپانیا سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە بۆندێكی دووساڵ و نیوی پێشكەشی چاڤی هێرناندێز كردووە، كە ببێتە جێگرەوەی ئێنرستۆ ڤاڵڤێردی وەك ڕاهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە.

دەنگۆ لەسەر ئەوە هەیە، كە سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە ئۆفەرێكی پێشكەش بەئەستێرەی پێشووی یانەكەی كردووە، كە ببێتە ڕاهێنەری یانەكە.

هەر چۆنێك بێت، یانەی سەدی قەتەری، كە ئێستا چاڤی ڕاهێنەرایەتی دەكات دەڵێت: هیچ بۆندیك لەلایەن بەرشەلۆناوە نەهاتووە بۆ جێهێشتنی یانەكە.

چاڤی یەكێكە لەو ناوانەی لە ئێستادا دەهێنرێت لەئەگەری لابردنی ڤاڵڤێردی بۆ سەركدایەتی یانە كەتەلۆنییەكە، لەپاڵ ئەمیشدا ڕۆنالد كۆمان، رۆبێرتۆ مارتینێز، تێری هێنری دەهێنرێن بۆ بوون بە ڕاهێنەر.

بەپێی ڕۆژنامەی AS ی ڕۆژی هەینی سەرۆكی بەرشەلۆنە چاوپێكەوتنێكی ٢ كاتژمێری لەگەڵ چاڤیدا دەكات بۆ ڕازیكردنی بوون بە ڕاهێنەری یانەكە.

دەوترێت بەڕێوبەری یانەكەش پێش گەڕانەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ چاڤیدا كۆبووەتەوە، بەڵام بەڕێوەبری گشتی سەدی قەتەری توركی ئەل عەلی دەڵێت: چاڤی تەركیزی لەسەر یاریەكەی ئەل رەیان كردووەتەوە.

وتیشی: ئێمە دەزانین یانەی بەرشە ماڵی ئەوە و دەبێ بگەڕێتەوە بۆ ماڵەكەی خۆی لەداهاتوودا، بەڵام ئێستا ئەو ڕاهێنەری سەدە.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل


بەپەلە