هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید ستایشی ڤاڵڤێردی دەكەن

وەرزش

14/01/2020‌ 326 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید ستایشی فێدریكۆ ڤالڤێردی دەكەن دوای ئەوەی یانەكەی لەدۆڕان ڕزگار كرد، كە لەدواوە لە مۆراتای یاریزانی ئەتلاتیكۆی دا و نەیهێست گۆڵ بكات، بەمەش ڕیاڵ مەدرید لەلێدانە یەكلایكەرەوەكاندا یاریەكەی بردەوە.

هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لەسەر تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان ستیاشی ڤاڵڤێردی لاویان كرد بۆ هەڵوێستەكە، پاش ئەوەش كارتی سووری وەرگرت و كرایە دەرەوە.

هەندێك لە هاندەرەكان داوا دەكەن، كە پەیكەرێك لەبەردەم بێرنابیۆدا دەروست بكات بۆ ڕیزلێنان لە ڤاڵڤێردی.

زۆربەی هاندەرانی هاوسێكەی ڕیاڵ زۆر تووڕەن لەو یاریزانە لاوەو بەتوندی بەپرچی ئەوە دەدەنەوە، كە بە باشترین یاریزانی یارییەكە دیاریكراوە.

زۆركەس بەوە لەقەڵەمی دەدەن، كە خۆی بەخت كرد لەپێناو تیمەكەی، رۆژی یەك شەممە هەردوو تیپەكەی مەدرید لەیاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یەك بوونەوەو ریاڵ براوە بوو.

وەرگێڕان:ڕەوەند ئیسماعیل