ئەبیدال: سیتین كێشەكانی بەرشەلۆنە چارەسەر دەكات

وەرزش

15/01/2020‌ 224 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیریك ئەبیدال سكرتێری هونەی یانەی بەرشەلۆنە قسەی لەسەر راهێنەری نوێی یانەكەی كیكی سیتین كرد،  كە كرایە جێگرەوەی ئارنستۆ ڤاڵڤێردی.

ئەبیدال لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، هەر راهێنەرێك شێوازێكی خۆی هەیە بۆ یاریكردن، كە دەیەوێت ئەو شێوازەی بسەپێنێت.

سكرتێری هونەری یانە كەتەلۆنییەكە راشیگەیاند، كیكیی یەكێكە لەو راهێنەرانەی شێوازێكی جوانی هەیە بۆ یاریكردن، بۆیە گۆڕانكاری بەسەر شێوازی یانەی بەرشەلۆنە دەهێنێت.

رۆژی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی كیكی سیتینی وەك راهێنەر ناساند، كە پێشتر بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ئارنستۆ ڤاڵڤێردی دوورخستبووەوە.

هـ ـ ح


بەپەلە