هەڵگەڕانەوەی ئەردۆغان.. ئایا توركیا لەسوریا دەچێتە شەڕێكی نوێ‌؟

مەلەفی تایبەت

12/02/2020‌ 1906 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو نانیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (ئەرگۆمێنتی ئی فاكەڵتی) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی مەترسییەكانی پەرەسەندنی دۆخەكە لە ئیدلب بۆ جەنگێكی گشتگیر و توانای بەرپێگرتنی ئەو جەنگە لەلایەن توركیاو روسیاوە بەهۆی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوانیان.

بەپێی راپۆرتەكە، توركەكان لێدانی تۆڵەكردنەوە دژی سوپای سوریا ئەنجام دەدەن، كە خەریكی رزگاركردنی ئیدلبە لە چەكدارەكان، هەروەها هێرشەكانی سوریا پەیوەندییەكانی نێوان روسیا و توركیای ئالۆزكردووە.

لە پایزی 2018 دا، واژوو لەسەر پرۆتۆكۆلەكانی سوچی كرا، كە تێیدا ناوچەی ئەمنی لە ئیدلبدا دیاری كراوە، بەگوێرەی رێككەوتنەكە، روسیا پەیمانی داوە رێگە لەسوپای سوریا بگرێت تا هێرش نەكەنە سەر ئەو ناوچەیە، بەهەمان شێوە توركیا پەیمانی ئەوەی داوە دەستەی رزگاركردنی شام لە بەرهەڵستكارە چەكدارەكان دابماڵێ و دەست بە گقتوگۆكردن بكات لەگەڵ دیمەشق، و دەركردنی ئەو توندڕەوانەی رێككەوتنیان لەگەڵ ناكرێت لە پارێزگاكەدا، ئێستا ئەردۆغان روسیا تۆمەتبار دەكات بە پێشێلكردنی رێككەوتنەكە.

وەزیری دەرەوەی روسیاش سێرگی لافرۆف رایگەیاندووە كێشەكە ئەوەیە توركیا پابەند نییە بە رێككەوتنەكەوە، لەگەڵ ئەوەی ساڵێك زیاتر لەسەر واژوو كردنەكەیدا تێپەڕیوە. 

دووپاتییشیكردووەتەوە تیرۆریستەكان لە ئیدلب دەست بەرداری كارەكانیان نەبوون، بەگوێرەی قسەی ناوبراو، ئەنقەرە سوپای توركیای ئاگادارنەكردووەتەوە سەبارەت بە بڵاوەپێكردنی هێزەكانی لە ئیدلب.

لەو بارەیەوە، شارەزا لە ئەنجوومەنی روسی بۆ كاروباری نێو دەوڵەتی (رسلان محمدوف) وای دەبینێت، مەترسی هەڵكشان بەردەوام بوونی هەیە، بەڵام توركیا هەوڵی ئەوە دەدات ناكۆكییەكانی لەگەڵ روسیا لە سوریا چارەسەر بكات، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر پرۆژەی هاوبەشیان لەنێواندا هەیە. 

پارەو توانایەكی زۆر لە ئێس-400 و غازی توركیا سەرف كراوە، ئەمەو سەرەرای وێستگەی ئۆكویۆ بۆ وزەی ئەتۆمی، نیازێكی زۆریش هەیە بۆ تەواو كردنی ئەم پرۆژانە، بۆیە ئەمە وا دەكات مۆسكۆ و ئەنقەرە رێكاری رادیكاڵی لە بەرەی سوریا بگرنە بەر. لەگەڵ ئەمەشدا، جیارە توركیا توانای فشار خستنە سەر سوریای هەیە؛ كە خۆی لە پشتیوانی گروپە چەكدارەكاندا دەبینێتەوە دژی حكومەتی سوریا.

بەگوێرەی قسەی محمدۆف، هەر پرۆسەیەكی تۆڵە كردنەوەی توركیا دژی سوریا لە ئیدلب دەبێت، زۆریش رێی تێدەچێت ئەو شوێنانەی ئێستا سوپای سوریا پرۆسەی تێدا ئەنجام دەدەن لە ژێر دەستیدا بمێنێـتەوە. بەهەر حاڵ، جەنگە سەرەكییەكە لە پێناوی سوریادا ئێستا روودەدات، بەڵام لە ئیدلب نا ، بەڵكو لە نوسینگەی سیاسیەكان.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا