هه‌رێمی كوردستان هاتووچۆی گه‌شیتاریی له‌گه‌ڵ ئێران ڕاگرت

کوردستان

21/02/2020‌ 717 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، هاتووچۆی گەشتیاران لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران راگیرا.

له‌پێناو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ و ڕێگریكردن له‌ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هه‌رێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا هاتووچۆی گەشتیاران لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران ڕابگیرێت

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەڵێت: "دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانییەوە بنکەی نشینگەی پەروێزخان ئاگادار کرایەوە، کە لە کاژێر 00:00ی 21-2-2020 ەوە هاتووچۆی گەشتیاران لە عێراقەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە رابگیرێت".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، "ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە لە وڵاتی ئێرانن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە، پاش پشکنینیان لەلایەن بنکەی تەندروستی پەروێزخانەوە بەنووسراوی فەرمیی پزیشکیی بنکەی نشینگەی پەروێزخان لەجێگیریی دۆخی تەندروستییان ئاگادار دەکرێتەوەو ئەوکات رێگەی ئەوەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە ناو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان".


ڕ . ج