شارپرێس:
بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر رایگهیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ باوک و کوڕێک بههۆی كێشهی كۆمهڵایهتییهوه کوژران.
حامد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریری سهر بە قەزای شەقڵاوە رایگهیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بههۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییهوه کەسێک خەزوور و کوڕە خەزوورەکەی کوشتوون، کە دەکاتە برازا و ئامۆزای کوژراوەکان.
ئاماژهی بهوهشكرد، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش چوونەتە نەخۆشخانە و شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە، گەڕانیش بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستیپێکردووە.