بارتومیۆ رووبەڕووی هاندەرانی بەرشەلۆنە دەوەستێتەوە

وەرزش

24/02/2020‌ 95 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان هەڵوێستی جۆسیب ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەیان لەسەر ناڕەزایی هاندەرانی یانە كەتەلۆنییەكە ئاشكراكرد.

بەپێی رۆژانامەی مۆندۆ بارتۆمیۆ نایەوێت دەست لەكاربكێشێتەوەو تا كۆتایی وادەی سەرۆكایەتییەكەی لەهاوینی 2021 دەمێنێتەوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە سەرۆكی بەرشەلۆنە جەختیكردووەتەوە، كە دەیەوێت بەردەوام بێت‌و گوێش بەو ناڕەزاییانە نادات، كە لەسەر هەیەو بەردەوام دەبێت.

ماوەیەكە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە لەسەرۆكی یانەكەیان ناڕازین‌و نایانەوێت لەپۆستەكەی بمێنێتەوە.

هـ ـ ح