مەرجی كورد بۆ متمانەدان بەكابینەی عەلاوی

کوردستان

27/02/2020‌ 2784 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێژەی 20%ی بودجەی فیدراڵی‌و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ پارێزگای كەركوك‌و چوار وەزارەت‌و هەناردەی نەوت بەشێوەی سەربەخۆو موچەی پێشمەرگەو فەرمانبەرانی هەرێم.

ئەمانە ئەو مەرجانەن شاندی هەرێمی كوردستان وەك پێشمەرج دایانناوە بۆ متمانەدان بەكابینەی محەمەد تۆفیق عەلاوی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

بەپێی سەرچاوەكان ئەو وەزارەتانەی لایەنە كوردییەكان داوای دەكەن بریتین لەوەزارەتی نەوت، یان دارایی، بازرگانی‌و دادو وەزارەتێك بۆ كاروباری هەرێمی كوردستان.

هەر بەپێی سەرچاوەكان كورد مەرجی ئەوەشی هەیە، كە هێزەكانی حەشدی شەعبی لەكەركوك‌و ناوچە جێناكۆكەكان بكشێنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە محەمەد تۆفیق عەلاوی ئەو مەرجانەی قبووڵ نەكردووەو بڕیارە ئەمڕۆش پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بەكابینەكەی عەلاوی كۆبوونەوە بكات.

هـ ـ ح