گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات

کوردستان

11/03/2020‌ 1823 جار خوێندراوه‌ته‌وه

دەکات
شارپرێس :
بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات و پیرۆزبایی لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەکات.

بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیامەكەیدا رایگەیاندووە، "دوابەدوای کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەم، وهەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی یەکێتی، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین . ئومێدەوارین ئەم رێکارە رێکخراوەییانە هۆکاری چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری سیاسیی و لێکتێگەیشتنی زیاتری نێوانمان بێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکاتیش، هەلومەرجی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و، روداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لێمان دەخوازێت بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرزی نیشتمانیەوە روبەڕووی ئاڵنگاری و پێشهاتەکان ببینەوە و، هەمومان بەیەکەوە ببینە هێزی چەسپاندنی چاکسازی گشتگیر لە هەرێم تا لە سایەیدا نمونەیەکی سەرکەوتوی سیاسیی و حوکمڕانی نیشان بدەین، و خەڵکی خۆشمان هەست بە لایەنی کەمی ژیانێکی شایستە و رێزلێگیراو بکەن.

بەڕێزان: ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

دوابەدوای کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەم، وهەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی یەکێتی، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین . ئومێدەوارین ئەم رێکارە رێکخراوەییانە هۆکاری چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری سیاسیی و لێکتێگەیشتنی زیاتری نێوانمان بێت.

هاوکاتیش، هەلومەرجی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و، روداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لێمان دەخوازێت بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرزی نیشتمانیەوە روبەڕووی ئاڵنگاری و پێشهاتەکان ببینەوە و، هەمومان بەیەکەوە ببینە هێزی چەسپاندنی چاکسازی گشتگیر لە هەرێم تا لە سایەیدا نمونەیەکی سەرکەوتوی سیاسیی و حوکمڕانی نیشان بدەین، و خەڵکی خۆشمان هەست بە لایەنی کەمی ژیانێکی شایستە و رێزلێگیراو بکەن.

هیواخوازین بونی ئێوە لە بەرپرسیارێتی سیاسیی یەکێتیدا زەمینەسازی زیاتر بکات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی سیاسیی نێوان پارتە سیاسیەکانی هەرێم، وگۆڕان و یەکێتی بەتاییەت، ئێمەش دەمانەوێت سەقامگیری و یەکگرتویی نێوانتان بێتە مایەی خێر بۆ لایەنگرانتان و خەڵکی کوردستان و حکومەتی هەرێم و بەپیرەوەچونی داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان.
دوبارە پیرۆزبایتان لێ دەکەین و ئومێدمان سەرکەوتنتانە.

بزوتنەوەی گۆڕان
١١ی ٣ی ٢٠٢٠